ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لیژنەی مافی مرۆڤی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، تەنها لە مانگی ڕابردوو بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە 250 كەس كوژراون.

بەهۆی بوونی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، خۆپیشاندانەكان لە شاری بەغدا دەستی پێكرد و دواتر چەند شارێكی دیكەی عیراقیشی گرتەوە و تاكو ئێستاش بەردەوامی هەیە، ئەمەش لەكاتێكدایە حكومەت و پەڕلەمانی عیراق چەندین بڕیاریان بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ڕاگەیاندووە، بەڵام خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشانەوەی سێ سەرۆكایەتیەكە دەكەن.

لیژنەی مافی مرۆڤی پەڕلەمانی عیراق ئامارێكی سەبارەت بە كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بڵاوكردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەی خۆپیشاندانەكانی مانگی ڕابردوو لە شارەكانی بەغدا و شارەكانی دیكەی عیراق 250 هاوڵاتی كوژراون و 11 هەزار هاوڵاتی و هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.