ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار لە قەزای شەترە چونەتە سەر ماڵی سێ پەرلەمانتاری عێراق و ماڵەكیانیان سوتاندن.

میدیا عێراقییەكان، ئەمشەو خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار لە قەزای شەترە، چونەتە سەر ماڵی هەریەك لە پەرلەمانتاران، ناجی ئه‌لسه‌عیدی و زه‌ینه‌ب خه‌زره‌جی و مونا غورابی و ماڵەكانیان سوتاندون.

ئەوەش ئاشکراکراوە خۆپیشاندەرانی قەزای شەترە، چونەتە سەر ماڵی (ره‌جاح مه‌ترود) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای زیقارو ماڵەكەیان سوتاندوە.

هاوکات تەلەفزیۆنی عێراقی بڵاویكردەوە، کەسانی نەناسراو ماڵی پەرلەمانتاران لە پارێزگای زیقار دەسوتێنن.