ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

 

حکومەتی عێراق بەنیازە هێڵێکی نوێی نەوت بۆ تورکیا رابکێشێت کە رۆژانە توانای هەناردەکردنی زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە.

فەیاز نیعمە بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، نەوتی گەیشتووی عێراق بە بەندەری جیهانی توركی لە ئێستادا زۆرتر لە 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەیە لە نەوتی كەركوك و پێشبینیدەكرێت ئەم بڕە بەرز ببێتەوە بەپێی نرخی بازاڕ و وەبەرهێنان.

دەشڵێت “بۆرییەكی تازە بۆ توركیا دروستدەكرێت، بەڵام ئەم بابەتە نابێتەهۆی پچڕان لەگەڵ هەرێمدا و لێكتێگەیشتن لەگەڵ لایەنی توركیدا هەیە و تواناكەی دەگاتە زۆرتر لە ملیۆنێك بەرمیلی ڕۆژانە”.

ناوبراو دەڵێت “عێراق توانایەكی گەورەی هەیە لە كەرتی نەوتدا و رۆڵێكی میحوەری دەبینێت”.