ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمرۆ پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران لە بەغدا روویداوە و بەهۆیەوە چوار خۆپیشاندەر كوژران.

رۆژی پێنجشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2019 پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران لە بەغدا روویداوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان هەوڵیاندا بە گولـلە، گازی فرمێسكڕێژ و بۆمبی دەنگی بڵاوە بەخۆپیشاندەران بكەن، لە ئەنجامدا چوار خۆپیشاندەر كوژران و زیاتر لە 35ـی دیكەش برینداربوونە.

 خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لەنزیك پردی شەهیدان رووبەڕووی یەكبوونەتەوە و پێكدادان روویداوە، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی عێراقی و هێزە ئەمنییەكان لەوبارەوە هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە.