ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەبارەی خۆپیشاندانەكانی عێراق یەكێتی ئەوروپا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای لێپێچینەوە لەو كەسانە دەكات كە هاووڵاتی و رۆژنامەنووسان دەكوژن.

لە راگەیەندراوەكەی یەكێتی ئەوروپا كە رۆژی پێنج شەممە 7ی تشرینی دووەمی 2019 بڵاویكردۆتەوە تیایدا هاتووە، "سەرەڕای چەند جار ئاگاداركردنەوە، خەڵكێكی زۆر گیانی لەدەستداوە و برینداربوون، موڵكی تایبەت و گشتی وێرانكراون، بەكارهێنانی هێزێكی زۆر بەرامبەر بە خۆپیشاندەران زیانی زۆری دەبێت و پێشێلكردنی مافی هاووڵاتیانە كە بیانەوێت بە ئاشتیانە پەیامەكانیان دەربڕن و بەگوێرەی دەستوور داوای مافەكانیان بكەن".

یەكێتی ئەوروپا داوا دەكات سەرپێچیكاران لێپێچینەوەیان بەرامبەر بكرێت و پشتیوانی خۆشیان بۆ یەكێتی خاكی عێراق و پاراستنی سەروەری عێراق دوپات كردووەتەوە.

داواش دەكات، حكوومەت چاكسازیی بكات و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوكاریكردنی ئەو پرۆسەی چاكسازییە دەردەبڕێت.