ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزیری نەوتی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی داواكاریی لەسەر نەوت لە جیهان، نرخی نەوتی خاو لە ساڵی 2020 بەرزدەبێتەوە و جێگیردەبێت.

 رۆژی سێشەممە 3ی كانوونی یەكەمی 2019 2019 سامر غەزبان، جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق بەرۆژنامەنووسانی راگەیاند، "سەردانەكە بۆ بەشداریكردنە لە كۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی ئۆپێك و دەرەوەی ئۆپێك و كۆبوونەوەی لیژنەی وزاری هەڵسەنگاندنی ئاستی پابەندبوونی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ئۆپێك و دەرەوەی ئۆپێك كە ژمارەیان 24 وڵاتە بە ئاستی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان".

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند، "رۆڵی عێراق لەم كۆبوونەوانەدا ئەرێنی دەبێت، چونكە عێراق دامەزرێنەری دامەزراوەی ئۆپێكە و هەمووان بەرژەوەندییان لەوەدایە بازاڕ سەقامگیربێت و بەشداربووان بەرپرسیارێتییان لەسەرە بەرامبەر گەلەكانیان بۆ دابینكردنی داهاتی جێگیر و دەبێت نرخی نەوت بە جۆرێك بێت بۆ وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەكارهێنەریش گونجاوبێت".

غەزبان ئاشكرای كرد، "بەهۆی چاوخشاندنەوە بە گەشەپێدان و داواكاریی لەسەر نەوت نرخی نەوتی خاو لە ساڵی 2020 بەرزدەبێتەوە و جێگیردەبێت".