ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وەزیری بەرگریی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، پشتگیری لەوە ناكات كە یەكینەكانی پاراستنی گەل - یەپەگە، بە رێكخراوێكی تیرۆریستی بناسرێت.

مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، "هەموو كەسێك ئەو هەڕەشانە نابینێت كە توركیا دەیانبینێت".

وەزیری بەرگریی ئەمریكا پەیامێك بۆ توركیا دەنێرێت و دەڵێت "پەیامەكەمان بۆ توركیا ئەوەیە كە ئێمە پێویستمان بەوەیە سەبارەت بە پلانەكانی ناتۆ بەرەو پێشەوە بڕۆین، ناكرێت ئەو پرۆسەیە لەسەر بنەمای نیگەرانییە تایبەتەكانی ئەوان بووەستێندرێت".

ئیسپەر باسی لەوە كرد كە هەموو كەسێك ئامادەنییە بەگوێرەی ئەجێندای توركیا بجوڵێتەوە و دەشڵێت "یەكڕیزیی هاوپەیمانان و ئامادەییان واتای ئەوەیە كە هاوپەیمانێتییەكە تیشك بخاتە سەر بابەتە گەورەكان".