ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خۆپيشاندانى ناڕەزايەتى لەسەر خستنەخوارەوەى فرۆكە ئۆكرانييەكە لە دژى رژێم كە لە تارانى پايتەختەوە دەستى پێكرد، پاش ماوەيەكى كورت زۆربەى شارەكانى ئێرانى گرتەوە.

خەڵكى ناڕازیی لە شارەكانى، مەشهەد، تەورێز، شيراز، عراق، يەزد، ئەهواز، قەزوين، كرمانشان وسنە بۆ نارەزايەتى دەربڕين رژانە سەر شەقامەكان.

خۆپيشاندەران، پۆستەرى قاسم سولەيمانييان دڕاند و لەناو كۆڵانەكاندا ئاگريان بەردا و دروشمى "مردن بۆ دیکتاتۆر" و "مردن بۆ خامنەيى"یان بەرزكردەوە.

ئەو خۆپیشاندانانە لە کاتێکدایە کە رۆژی یەکشەممە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ لە تویتێکدا بە زمانی فارسی وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ خواستی خۆپیشاندەران، داوای لە دەسەڵاتدارانی تاران کرد کە توندوتیژی بەکار نەهێنن و راشیگەیاندووە کە نابێ رێگە بدرێت ئەمجارە ئینتێرنێت لە ئێران بپچڕێت.