ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

‌داگای به‌لجیكا بڕیاریدا كه‌ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) تیرۆریست نییه‌ و دەتوانن لەو وڵات کاری خۆیان بکەن.

دادگای تێهەڵچوونەوەی ٢٠١٩/٣/٨ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی برۆكسل، بڕیاریدابوو كه‌ په‌كه‌كه‌ تیرۆریست نییه‌ و، نابێت له‌مه‌ودوا ئه‌و پارته‌ وه‌ك تیرۆریست له‌و ولاته‌ بناسرێت.  توركیا تانه‌ی له‌و بڕیارەی دادگای به‌لجیكا گرت، بڕیاره‌ جارێكی دیكه‌ چووبووه‌ داگای ته‌ممیز.

 سێشه‌مه‌ ١٤ ی  كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ داگای ته‌ممیزی بەلجیکا بڕیاری دا کە بڕیاری پێشووی دادگا له‌ باره‌ی په‌كه‌كه‌وه‌ ته‌واو له‌ جێی خۆیه‌تی و په‌كه‌كه‌ پارتێكی تیرۆریست نییه‌.

له‌كاتی دادگاییه‌دا‌ له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ سیاسه‌تمه‌دارانی كورد (ره‌مزی كارتال)، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل و (زۆبێر ئایدار) ئه‌ندامی كۆنسه‌ی كه‌نه‌كه‌ ئاماده‌بوون، به‌ڵام به‌پێی بڕیاری دادگا، ئه‌م سیاسه‌تمه‌دارانه‌ و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی په‌كه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئازاد له‌ وڵاتی به‌لجیكا ده‌توانن كاری خۆیان بكه‌ن.

له‌ سێ ساڵی رابوردوودا، دادگاكانی به‌لجیكا پێنج بڕیاریان له‌باره‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه‌، ده‌ركردووه كه‌‌ هه‌موویان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی په‌كه‌كه‌دا بوون.