ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شەوى رابردوو هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە باکوری بەغداو دەزگا ئەمنیەکان باس لە پێنج مووشەک دەکەن کە ئاراستەی سەربازگەکە کرابێت.

لەم دوای کوشتنی قاسمی سلێمانی و مەهدی موهەندیسەوە لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ناو بەناو بەشەو هێرشدەکرێتە سەر سەربازگە عێراقییەکانی کە ئەمەریکایان تیا نیشتەجێیە، لەو شوێنانەش کە کراونەتە ئامانجی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لەبەغدا، سەربازگە بەلەد، سەربازگەی تاجی، سەربازگەی عەین ئەسەد.

هەفتەی رابردوو ئەو بارگرژیەی لەنێوان ئێران و ئەمەریکادا بوو لەسەر خاکی عێراق کەمێک هێوربووە، بەڵام بەم هێرشانە بۆ سەر سەربازە ئەمەریکیەکان لە خاکی عێراقدا جارێکی تر بارگرژی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دروستدەبێتەوە.