ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شاندێکی باڵای قه‌ته‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د بن عه‌بدولره‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ به‌غاداو له‌لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشێوازیكرا.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گه‌یشته‌ به‌غدادو سه‌ره‌ڕای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق كۆببێته‌وه‌.

بەپێی زانیاریەکان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی کۆبونەوەکانی شاندی قەتەر و بەرپرسانی عێراق، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ عێراق، شاندەکەی قه‌ته‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.