ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە پەسەندکردنی بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکەی تایبەت بە ئەگەری ئەنجامدانی کردەی سەربازی دژبە ئێران هۆشداری دایە ئەنجوومەنی پیران و رایگەیاند "پەسەندکردنی بڕیارەکە، بەجۆرێک زۆر خراپ دەبێت کە نەتواندرێت بەرپەرچی هەڵسوکەتی تاران بدرێتەوە".

دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی ئاراستەی ئەنجوومەنی پیران کردووە و تیایدا ئەوەی نووسیووە "بۆ ئاسایشی وڵاتەکەمان زۆر گرنگ دەبێت، ئەگەر ئەنجوومەنی پیران، بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتی جەنگ تایبەت بە ئێران پەسەند نەکات، کاری زۆر باش دەکەین دژبە ئێران و ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ نیشاندانی لاوازی".

لە کانوونی دووەمی رابردوودا، دیموکراتەکان رایانگەیاندوو دەنگی پێویستیان لە ئەنجوومەنی پێران کە کۆمارییەکان تیایدا زۆرینە پێکدەهێنن هەیە بۆ ئەوەی ئەو رێوشوێنە پەسەند بکرێت کە سەرۆکی وڵات ناچار دەکات بەر لە ئەنجامدانی هەر کردەیەکی سەربازی دژبە ئێران دەبێت رەزامەندی کۆنگرێس بەدەستبهێنێت.

لە کۆتایی مانگی رابردوودا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئەو رێوشوێنەی پەسەندکرد کە دەسەڵاتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ راگەیاندنی جەنگ دژبە ئێران سنووردار دەکات.