ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 143 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەیان تۆمارکراوە، بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 523 کەس.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی چین بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا دو هەزار و 661 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان تۆمارکراوە، کە زۆرینەیان لە ناوچەی هۆبی و وهان بون، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا توشی ڤایرۆسەکەبون گەیشتوەتە 66 هەزار و 492 کەس.

لیانگ وانگ، بەرپرسی لیژنەی تەندروستی نیشتیمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە شاری وهان، کە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا بو بۆ چین و جیهانیش، بۆ ماوەی سێ هەفتەیە هەمو گەشت و هاتوچۆیەک بۆ ناو ئەو شارە راگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەمو ئەو هەوڵانەی وڵاتەکەی لە 24 کاتژمێری رابردودا 143 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەیان تۆمارکراوە، بەوەش کۆی گشتی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە تا ئێستا گەیشوەتە هەزار و 523 کەس.

کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە بەپێی داتا جیهانییەکان بەهۆیەوە تا ئێستا 1369 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 60 هەزار و 331 حاڵەتی توشبون تۆمارکراوە و کۆتایی ساڵی رابردو یەکەم حاڵەتی توشبون لەشاری وهانی چین بڵاوبوەوە، بەپێی داتا جیهانییەکان بەهۆیەوە تا ئێستا 1369 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 60 هەزار و 331 حاڵەتی توشبون تۆمارکراوە، زیاتر لە شەش هەزار کەسیش چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان.