ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند، لەشفرۆشی بەپێی یاسا قەدەغەیە و لە هەر شوێنێك ئەو كارە بكرێت ڕێوشوێنی یاسایان لە دژ دەگیرێتەبەر.

خالد ئەلمحنا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پۆلیسی تایبەت بە كاروباری كۆمەڵایەتی هەیە و ڕێگری لە بەكارهێنانی سەرجەم شوێنەكانی مەساج و تەواوی ئەو شوێنانەی دیكەش دەكرێت كە بۆ لەشفرۆشی بەكاردەهێنرێن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ناوبراو داوای هاوكاری لە هاووڵاتیان كردووە بۆ ئەوەی تەواوی ئەو شوێنانە دابخرێن، چونكە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی مەترسییدان و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی و دارایی هاووڵاتیان.