له چین ره‌زامه‌ندیی نیشاندرا له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی كلینیكیی پێكوتهیهک كه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) په‌ره‌ی پێدراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمیی دەوڵەتی چین CCTV، پێكوته‌كه له‌لایه‌ن تیمێك له لێكۆڵه‌ران له ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی پزیشكیی په‌ره‌ی پێدراوه، له‌رووی سه‌لامه‌تیی، كاریگه‌ریی و كوالیتییه‌وه تاقیده‌كرێته‌وه و ئاماده‌كارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی به‌كۆمه‌ڵ، ده‌ستیپێكردووه.
پێكوته‌كه له‌لایه‌ن تیمێك به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ندازیاری زینده‌ناس له ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی پزیشكیی چین، جه‌نه‌راڵ چێن ڤێی، په‌ره‌ی پێدراوه و له‌نێویدا ته‌نها ئه‌و به‌شانه‌ی ڤایرۆسه‌كه هه‌ن كه رێگا بۆ نه‌خۆشكه‌وتن خۆشناكهن.
له‌دوای نیشاندانی ره‌زامه‌ندیی، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی كورتدا، تاقیكردنه‌وه‌كانی پێكوته‌كه ده‌ستپێبكه‌ن