ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 بانكی ناوه‌ندی عێراق وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز بۆ سێ مانگ دواده‌خات

عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاریدا، وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌كانی له‌سودمه‌ندبوان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ دوابخات.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌لی عه‌لاق رایگه‌یاند، له‌ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی تایبه‌تدا بۆ پشتیوانیكردنی پرۆژه‌ی گه‌وره‌و مامناوه‌ند، بڕیارمانداوه‌ به‌دواخستنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌كان له‌سودمه‌ندبوان.

ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، دواخستنه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌رزانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ وه‌ك پێشینه‌ی پرۆژه‌ی خانوبه‌ره‌و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبون، له‌لقه‌كانی بانكی ناوه‌ندی وه‌رگیراون.

عه‌لی عه‌لاق باسی له‌وه‌شكردوه‌، به‌راوێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی بانكه‌كان، بانكی ناوه‌ندی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی رێكاری پێویست بۆ ته‌رخانكردن و پێدانی چه‌ند جۆرێكی قه‌رز بگرنه‌به‌ر.

بانكی ناوه‌ندی عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌رێگه‌ی لقه‌كانی بانكی ره‌شیدو رافده‌ین-ه‌وه‌، پێشینه‌ی (5-10-15-20-25-50) ملیۆن دیناری ده‌داته‌ موچه‌خۆرانی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون.