لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێری رابردودا، ژمارەی ئەو توشبوانەی كۆرۆنا كە لە توركیا گیانیان لەدەستداوە بۆ 37 كەس بەرزبوەوە و ژمارەی توشبوانیش گەیشتە نزیكەی 300 كەس.
فەهرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستی توركیا شەوی رابردو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، حەوت توشبوی دیکەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و لە 24 كاتژمێری رابردوشدا پشكنینی كۆرۆنا بۆ 672 كەس ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەكۆی ئەو 672 پشكنینە، ئەنجامی 293 پشكنین پۆزەتیڤ دەرچوە، بەو واتایەی توشی پەتای كۆڤید-19 بون و ژمارەی ئەو توشبوانەی بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 37 كەس.