ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 چین قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری وهان هەڵدەگیرێت

لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی هوب-ی چین رایگه‌یاند، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و گه‌شتكردن بۆ هوبی له‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی هوب-ی چین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و گه‌شتكردن بۆ هه‌رێمی هوبی كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ركرابون هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌ و له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی چین-یش رێكاره‌ تونده‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتیان هه‌ڵده‌گیرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ ئێستادا ئه‌و مه‌رج و رێكاره‌ خۆپارێزیانه‌ی به‌سه‌ر شاری وهان سه‌پێندرابون ده‌مێننه‌وه‌ کە وه‌ك پایته‌ختی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناسراوە، بەڵام لە له‌ 8-4-2020 قەدەغەی هاتوچۆ لەو شارەش لاده‌برێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌مانگی 12ی ساڵی رابردو له‌ شاری وهان-ی هه‌رێمی هوبی له‌ چین سه‌ریهه‌ڵداو تاوه‌كو ئێستا له‌ 168 وڵاتی جیهان بڵاوبوه‌ته‌وه‌ و سه‌رجه‌م وڵاتانیش رێكاری خۆپارێزیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه‌ گرتوه‌ته‌به‌ر.