ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سبەی هەینی سێ هەزار ئەندامی ئەنجومەنی گەلی چین کۆدەبنەوە، بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی سالانەی خۆیان، چاوەڕوان دەكرێت لەو کۆنگرەیەدا چین بە ئامادەبونی سەرۆکی وڵات سەرکەوتنی خۆی بە کۆتایهێنان بە پەتای کۆڤید-19 رابگەیەنێت.

کۆبونەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی گەلی چین لە بنکەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لە پەکینی پایتەخت بەڕێوەدەچێت، بەپێی وتەی شارەزایانی سیاسی و تەندروستی کۆبونەوەکە هەلێک دەبێت بۆ راگەیاندنی سەرکەوتنی تەواوەتی بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنادا لەلایەن شی جین پینگ، سەرۆکی چینەوە.

کۆبونەوەی ساڵانەی پەرلەمانی چین دەبوایە لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئەنجامبدرایە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دواخرا بۆ مانگی ئایار، هەمو ساڵێک دانیشتنەکانی ساڵانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی دو هەفتە بەردەوام دەبێت، بەڵام بڕیارە ئەمساڵ کۆبونەوەکە تەنها بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوامی هەبێت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتای ساڵی رابردو 2019 لە چین بڵاوبوەوە، بەهۆیەوە تا ئێستا 82 هەزار و 967 توشبو لە وڵاتە تۆمارکراوە، هەوەها لە سەرتاسەری جیهاندا زیاتر لە پێنج ملیۆن توشبوی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا تۆمارکراوە.