ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی تا كۆتایی ئەم مانگە درێژكردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڵاویکردەوە کە، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تا رۆژی ٣١ی ئایار درێژكراوەتەوە.

ئەو بڕیارەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراق لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دێت کە لەسەرانسەری عێراق جێبەجێ دەکرێت.

دەسەڵاتەکە روویشی کردووەتەوە کە فەرمانەکەیان گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور و سەربازیی و فریاگوزارییە تەندروستییەكان و فڕۆکە بارهەڵگرەکان ناگرێتەوە.