ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ژمارەى ئەو کەسانەی لەسەرانسەرى جيهان تووشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون كه‌ له‌ شاری وهان سه‌ربه‌ ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته‌ پێنج مليۆن و ١٩٨ هەزار و ٣٠٧ كه‌س.

بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ پشت به‌ ئامارە نوێكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، لەسەرانسەرى جيهاندا ٣٣٤ هه‌زار و ٦٨٩ كه‌س به‌ هۆی تووشبوونیان به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، تا ئێستا دوو ملیۆن و ٨٣ هه‌زار و ٣١٨ توشبووی په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

- به‌رزترین ئامار له‌ ئه‌مریكا تۆماركراوه‌

له‌ ئه‌مریكا كه‌ زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه‌، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٦٢٠ هەزار و ٩٠٢ حاڵەتی تووشبوون‌ و، ٩٦ هه‌زار و ٣٥٤ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركراوه‌.