ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لیژنەی بەرەنگاربونەوەی ئەشکەنجەی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، داوایان لە حکومەتی فڕەنسا کردوە هەمو رێکارێکی پێویست بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان بەسەر ژمارەیەکی چەکداری داعش لە عێراق بگرێتەبەر و داواش دەکات رەتکردنەوەی وەرگرتنەوەی ئەو چەکدارانە لەلایەن فرەنساوە ئیدانەبکرێت.

لیژنەی بەرەنگاربونەوەی ئەشکەنجەی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە نامەیەکدا رایگەیاندوە، داوا لە سەرجەم وڵاتان دەکەن رێکارێکی پێویست بۆ چاکسازیکردن  و پاراستنی سەلامەتی جەستەیی  ودەرونی زیندانیکراوان بگرنەبەر و رێگریش لە جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان بکەن