ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
سەرۆکی ڤەنزوێلا داوای لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا کرد وڵاتەکەی جێبهێڵێت، ئەوەش دوای ئەوەی کە یەکێتییەکە سزای خستە سەر ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی وڵاتەکەی.
 
نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ماوەی 72 کاژێری بە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا داوە تاوەکو لە وڵاتەکەی بچێتە دەرەوە و لەبارەی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپاوە رایگەیاند "ئەگەر ئەوان نەتوانن رێز لە ڤەنزوێلا بگرن، دەبێت بەجێیبهێڵن".
 
سەرۆکی ڤەنزوێلا سەرکۆنەی سەرکردەکانی یەكێتیی ئەوروپای کرد لەسەر پشتگیریکردنی خوان گایدۆ، سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا و دەڵێ "ئەوان بووکەڵەیەک بە سەرۆک دادەنێن".
 
ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی ڤەنزوێلا دوای ئەوە دێت کە یەکێتیی ئەوروپا سزای قورسی خستە سەر 11 بەرپرسی حکومەتی وڵاتەکەی، کە خۆی لە قەدەخەکردنی گەشتکردن و سڕکردنی سامانەکانیاندا دەبینێتەوە، بەمەش ژمارەی ئەو بەرپرسانەی ڤەنزوێلا کە لەلایەن یەکێتییەکەوە سزایان خراوەتەسەر بوو بە 36 کەس.