ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە بۆسەیەکی داعشدا لە رۆژئاوای ئەنبار، فەرماندەیەکی سوپای عێراق کوژرا.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لە بۆسەیەکی ژمارەیەک چەکداری داعش لە نزیک بازگەیەک لە ناوچەی عەگبە لە قەزای هیت-ی رۆژئاوای ئەنبار، ئەحمەد عەبدولواحید لامی، فەرماندەی لیوای 29ی فیرقەی 7ی هێزی زەمینی و ئەفسەرێک بە پلەی مولازم کوژراون و دوو سەربازیش برینداربوون.

چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیەكی عێراق بەردەوامن لە چالاكییەكانیان و ماوەیەك لەمەبەریش فەرماندەیەکی دیکەی لیوا لە تارمییەی باکووری بەغدا کوژرا.