ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە هەفتانین و خواكورك، گەریلاكانیان چالاكییان ئەنجامداوە و تیایدا هەشت سەربازی توركیا كوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە، باڵی سەربازی پەكەكە رایگەیاند، "گەریلاكانمان رۆژی 28ی تەمموز لە گردی شەھید شیلان لە هەفتانین دو چالاکیان لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا، تیایدا دو سەرباز کوژران، هەمان رۆژ لە گردی شەھید بەرخۆدانی سەر بە خانتور لە چالاكییەكدا سەربازێک کوژرا".

لە راگەیەندراوەكەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردوە، دوێنێ 29ی تەمموز لە چوارچێوەی ھەنگاوی شۆڕشگێڕی شەھید باگەر و شەھید رۆنیادا، گەریلاكانمان لە ھەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە دژی سوپای تورکیا کە لە گردی لێلکانی سەر بە خواکورک جێگیر ببون، چالاکیەکیان ئەنجامدا و دو سەنگەری سەربازی بە تەواوی خاپۆرکران و پێنج سەرباز کوژران.

لە راگەیەندراوەكەدا هەپەگە ئاماژەی بە شەهیدبونی ئەو دو هاوڵاتییە كردوە كە لە رۆژی 26ی تەمموز لە ناحیەی بامەرنێی سەر بە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆك لە بۆردومانێكی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا كرانە ئامانج و ئۆتۆمبێلەكانیان سوتێنران و رایگەیاندوە،"ئەو دو هاوڵاتییە مەدەنییە ناویان (دلۆڤان شاهین، عەبدولا ئەحمەد) بوە و بە مەبەست لەلایەن فرۆكەكانی توركیاوە كراونەتە ئامانج.