گەڵا جاف- رێگای كوردستان
پێش كەمێك لە نزیك قەزای باقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە ،بەرێوەبەر و هاوكارێكی كارەكانی بانگەشەكردن بۆ پەرلەمانتار رەعەد دەهلكەی بەدەسترێژی گوللە كوژرا.
نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە (رێگای كوردستان )ی راگەیاند:" ئەمڕۆ چوار شەممە 26 ی 1 ی 2021، لەنزیك قەزای باقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە ،لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دەسترێژی گوللە لە بەرێوەبەری كارەكانی تایبەت بە بانگەشەكردنی هەڵبژاردن بۆ پەرلەماتاری سونە لەدیالە رەعەد دەهلكەی و كەسێكی تر كراو كوژران."
گوتیشی :" بەرێوەبەری كارەكانی دەهلكەی و كەسێكی تر كەلەگەڵی بووە هەردووكیان بەهۆی سەختی برینەكانینەوە گیانیان لەدەستدا."
گوتەبێژی پۆلیس راشیگەیاند:" ئەنجامدەرانی ئەوتاوانە هەڵاتوون ."