ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە ئەمشەو ٢٦ ی کانوونی دووەم وڵاتی بەریتانیا ژمارەی گیان لە دەستدانی بە کۆرۆنا ١٠٠ هەزاری تێپەڕاند.

وڵاتی بەریتانیا  بە زەرەرمەندترین وڵاتی ئەوروپا هەژمار دەکرێت لە رووی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناو گیان لەدەستدانەوە پێش هەموو وڵاتەکانی تر کەوتووە.

لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆرۆناوە ئەمە بۆ جاری سێهەمە لە وڵاتی بەریتانیا کەرەنتینەی گشتی رادەگەیەنێت بۆ سنوردانان بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.