ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان: ئیسرائیل بەردەوامە لە "درۆکردن، هەڵخەڵەتاندن و بەکارهێنانی زانیاری هەڵبەستراو" وڵاتەکەی مافی ئەوەی هەیە کە وەڵامی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بداتەوە.

ماجید تەخت، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان دوێنێ سێشەممە لەمیانی کۆبونەوەیەکی نەتەوە یەکگرتوەکاندا رایگەیاند، "ئیسرائیل بەردەوامە لە درۆکردن و هەڵخەڵەتاندن و بەکارهێنانی زانیاری هەڵبەستراو بۆ ئەوەی نیشانی بدات کە بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران مەترسی بۆ سەر ناوچەکە دروستدەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڕەشەکانی ئیسرائیل بە مەبەستی داپۆشینی جبەخانەی ئەتۆمی و ژێرپێخستنی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، "ئێران مافی وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەکی ئیسرائیلی هەیە".

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئەوەشی خستەڕو، "فێڵکردن پێکهاتەیەکی بنەڕەتی سیاسەتی دەرەوەی ئیسرائیلە، ئێران بۆ بەرگریکردن لە خۆی دودڵ نابێت و بە توندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی دەداتەوە".