ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ژمارەیەك حەشارگەی داعش لە سنووری پارێزگای ئەنبار لە لایەن هاوپەیمانانەوە بۆردومان كراو سەرجەم ئەو چەكدارانەی داعش كوژران كە لەو حەشارگانەدا بوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی ئێف 16ی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ژمارەیەک حەشارگەی داعشییان لە دەوروبەری دەریاچەی سەرسار، لە سنووری پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرد و سەرجەم چەکدارەکانی نێو حەشارگەکان کوژراون.

لەلایەكی دیكە و لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین، هێزە سەربازییەکانی عێراق، 10 حەشارگە و سێ ئۆتۆمبێلی چەکدارانی داعشییان كردووەتە ئامانج.

لە دۆڵی ئەبو شەمحە لە سنووری شارەدێی رەشاد، سەربە پارێزگای کەرکووکیش، 5 حەشارگە و جبەخانەیەکی چەکدارانی داعش، لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵی دۆزرایەوە.