ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڕێگای کوردستان - یۆتۆبۆری

ڕۆژی پێنجشە 23ی حوزەیرانی 2022 لە شاری یۆتۆبۆری ژنە تێکۆشەری شیوعی و داکۆکیکاری مافەکانی ژنان هاوڕێ رابیعە شەوکەت محەمەد بەخاک سپێردرا بە ئامادەبوونی بەشێک لە هاوڕێیانی حزبی شیوعی کوردستان لە سوید و هاوڕێیانی حزبی شیوعی عێراقی و نوێنەرانی کۆمەڵێک لەلایەنە سیاسی یە کورد و کوردستانییە کان لە یۆتۆبۆری، هەروەها بەئامادەبوونی خانەوادەی هاوڕێ ی کۆچکردوو و کۆمەڵێک لە دۆستان و ئازیزانی لەو وڵاتەو بە داپۆشینی بە ئاڵای سووری حزبمان و ئاڵای کوردستان دواماڵئاوایی یان لەهاوڕێ تێکۆشەرەکەیان کرد.

شایەنی باسە هاوڕێ رابیعە دایکی هاوڕێ ساماڵ و نەنکی هاوڕێ ڕێناس و لە رێکخستنی یۆتۆبۆری حزبمان.

لەکاتی نەشتەرگەری دا لە ڕۆژی 18-6-2022 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوید گیانی سپارد.

No description available.

No description available.

No description available.