ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە دوایین کاتی داخستنی بازاڕەکانی جیهان  شەوی هەینی 24-6-2022]، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 3 دۆلار و 7 سەنت بەرزبووە و، بە 113 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 3 دۆلار و 35 سەنت بەرزبووەوە بە 107 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبوونەوەی شەوی رابردووی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، کە لە ئاستی هەفتانەدا نرخی نەوت بۆ ماوەی دوو هەفتەی یەک لە دوای یەکە لە ئاستەکەی دابەزیوە.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت لە ماوەی 14 رۆژی رابردوودا بۆ نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا دەگەڕێتەوە دوای ئەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند؛ بەردەوام دەبێت لە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی.