ناوەندی بومەلەرزەزانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاویکردەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.7 پلە له باشوری ئێران رویداوه كه قوڵاییه‌كه‌ی هه‌شت كیلۆمه‌تر بوه له‌ژێر زه‌وییه‌وه.
ئه‌وه دووەمجارە کە بومەلەرزە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردودا لە ئێران روده‌دات، ڕۆژی 15ی حوزەیران سێ بومەلەرزە لە دورگەی كیش-ی ئێران رویاندا، کە لەلایەن دانیشتوانی ناوچە جیاوازەکانه‌وه هەستیان پێکراوە.
سەنتەری ڕوپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاویكرده‌وه، دو بومه‌له‌رزه بە گوڕی 4.7 پلە به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و 5.3 پله لە دورگەکەكانی نزیک گەروی ستراتیجی هورمز رویانداوه.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەتد پرێس له‌زاری به‌رپرسانی ئێرانه‌وه بڵاویکردەوە، بومه‌له‌رزه‌كه هیچ زیانێكی راسته‌وخۆی نه‌بوه.
رودانی بومەلەرزە له ئێران چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، کە بومەلەرزەیەکی توند لە ئەفغانستان رویدا‌و به‌هۆیه‌وه 1000 کەسی کوشت و بەهۆی بارانبارینەوە هەڵمەتەکانی ڕزگارکردنیانی قوربانیانی پەکیکەوت.