ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە ئەمرۆوە شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین روو لە عێراق و هەرێم دەکات کاریگەرییەکەی لە رۆژی یەکشەممەوە کەم دەبێتەوە.
 
ئەمرۆ شەممە 6/25/ 2022، لە راگەیەندراویکدا دەستەی کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین لە ئەمڕۆ شەممەوە دەستپێدەکات و لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەرییەکەی لەسەر هەرێمی کوردستان دەردەکەوێت و ئەگەری بارینی نمە بارانیش هەیە لەناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.
 
هەروەها دەڵێت، خێرایی با 20 بۆ 30 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا زیاد دەکات و ئەوەش وادەکات مەودای بینین بۆ دوو یان چوار کیلۆمەتر کەم ببێتەوە.
 
هاوکات ئەوەش خراوەتەروو، پێشبینی دەکرێت رۆژی یەکشەممە کاریگەری شەپۆلەکە لە چەند ناوچەیەک کەم ببێتەوە و پلەکانی گەرماش روو لە دابەزین بکەنەوە.