وته‌بێژی حزبوڵای عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و گروپانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هه‌واڵگریی توركیاوه هه‌یه له قه‌زای دوزخورماتوه‌وه كێڵگه نه‌وت و غازییه‌كان هه‌رێمی كوردستان موشه‌كباران ده‌كه‌ن.
جه‌عفه‌ر حسێنی، وته‌بێژی سه‌ربازی كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی "به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگریی و ئه‌منییه‌كانمان، گروپه ناپاكه‌كانی سه‌ر به هه‌واڵگریی توركیا له دوزخورماتو، به‌رپرسن له هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه نه‌وتیی و غازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
جه‌عفه‌ر حسێنی داوای له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد، "لێپێچینه‌وه له‌وكه‌سانه بكه‌ن كه ده‌ستیان له موشه‌كبارانكردنی كلێگه نه‌وتیه‌كان هه‌یه و ڕاده‌ستی دادگایان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی سزای دادپه‌روه‌رانه‌یان وه‌ربگرن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، لە چەند رۆژی رابردو، هێرشی موشەکی کرایە سەر پڕۆژەی فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر كه كۆمپانیای دانه‌غاز كاری تێدا ده‌كات، دوایین هێرش پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌ممه بو، كه خه‌ندان وه‌كو یه‌كه‌مین میدیا له هه‌رێمی كوردستان لە زاری سەرچاوەیەکەوە لەناو کێڵگەی کۆرمۆر هه‌واڵی هێرشه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.