ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری زیاتری بەسەردا هات و نرخەکەیان ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٧ دۆلار و ١٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٧ دۆلار و ١٤ سەنت بوو.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٩١ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

ڕۆژی ٩ی ئازاری ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە (١٣٠) دۆلار، کە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخ بوو لە ماوەی (١٢) ساڵی ڕابردوودا تۆماری کردبێت، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دابەزینی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە.