ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

چوارچێوەی هاوئاهەنگی داوای لە لایەنگرانی کرد رۆژی هەینی داهاتوو لە شوێنی خۆپێشاندانی پێشوویان لە ناوچەی جادرییە لە بەغدا لە پێناو بەرگریکردن لە دامەزراوە یاسایی و دادوەرییەکانی دەوڵەت و خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت، خۆپێشاندان بکەن. دەشڵێت: "خۆپێشاندانەکە بەناوی گەل دەوڵەت دەپارێزێت و دژی هەوڵەکانی شێواندنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەبێت."

رۆژی چوارشەممە، 10ـی ئابی 2022، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە تۆڕەکانی سۆشیاڵمیدیا و شوێنی دیکەشەوە داوای لە لایەنگرانی کرد رۆژی هەینی خۆپێشاندان بکەن. لە راگەیێندراوێکدا بە ناوی لیژنەی رێکخستنی پشتیوانیکردنی لە شەرعیەت و پارێزگاریکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، هاتووە: "لە باوەڕبوونمانەوە بە پێویستی وەستان لەگەڵ هەنگاوە یاسایی و دەستوورییەکانی بەرگریکردن لە دامەزراوە یاسایی و دادوەرییەکانی دەوڵەت و لە پێناو خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزاریی نیشتمانی دەسەڵات تەواو کار بۆ رووبەڕووبونەوەی قەیران و رکابەرایەتییەکان بکات،