ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سوپای سوریا کوشتنی ئەبو سالم عێراقی، سەرکردەی داعشی لە باشوری سوریای راگەیاند و ئاشکرایکرد، ناوبراو دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانیان گەمارۆدراوە و بریندارکراوە، لەرێگەی بۆمبی چێنراوەوە خۆی تەقاندوەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حکومەتی سوریا لە  سەرچاوەیەکی ئەمنیی سوپای وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپا لەچوارچێوەی پلانێکی تایبەتدا ئەبو سالم عێراقی، سەرکردەی داعشیان لەناوچەی دەرعا کوشتوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو سەرکردەیەی داعش لەلایەن هێزەکانیان گەمارۆدراوە و بریندارکراوە، دواتریش خۆی تەقاندوەتەوە، ناوبراو پێشوتر لە شاری تفس شوێنەکەی ئاشکرا کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە روبەڕوی بونەتەوە پێش ئەوەی خۆی بتەقێنێتەوە.

ئاژانسی سانا دەڵێت، ئەو ئەندامانەی داعش کە لەگەڵ ئەبو سالم عێراقیدا بون سەرجەمیان کوژراون، لەکاتێکدا ئەوان بەنیاز بون بەرەو رۆژهەڵاتی ئیدلیب بڕۆن و ناوچەی نەیرب جێبهێڵن.

مانگی رابردوش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، كه‌سی یه‌كه‌می داعش له‌ سوریا له‌ بۆردومانێكی فڕۆكه‌كانیاندا كوژراوه‌.