ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وتەبێژی بانکی ناوەندی عێراقی رایگەیاند، یەدەگی پارەی نەختینەی بانکەکە زیادیکردووە بۆ ٨٢ ملیار دۆلار، یەدەگی زێرێش بۆ ١٣٠ تۆن زیادیکردووە.

عومەر عاسم وتەبێژی بانکی مەرکەزی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا یەدەگی بانکی وڵاتەکە ٨٢ ملیار دۆلارە.

ناوبراو ئەوەشی خستەروو، عێراق ١٠ پلە سەرکەوتووە لە ریزبەندی وڵاتانی خەزێنەکردنی زێڕ و لە ئێستادا لە پلەی ٣٠ دایە و لە وڵاتانی عەرەبی لە پلەی چوارەمدایە، دەشلێت، "بڕی زێڕی یەدەگی عێراق لە دوای کڕینی ٣٤ تۆن، لە ئێستادا ١٣٠ تۆنە."