ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە سەرانسەری عێراق هەرزان بکرێت و دەگەڕێتەوە نرخی پێشووی.

بەپێی نوسراوێکی هەیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق کە ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کردووە و داوا دەکات کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرزان بکەن.

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ١ی مانگی کانوونی یەکەمی داهاتووەوە، نرخی کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ کەمدەکرێتەوە، بە پێچەوانەوە هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی بکات رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.