ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمترین بەهای تۆمار كرد، کە بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە سەروو (٨١) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە دوو دۆلار دابەزی و گەیشتە ٨١ دۆلار و ٣٣ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٣ دۆلار و ٧١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٧٤ دۆلار و ٣ سەنتی تۆمار کرد و بە بڕی زیاتر (٢) دۆلار دابەزیووە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٦ دۆلار و ٢٨ سەنت بوو.

دوو هەفتە پێش ئێستا به‌هۆی دابه‌زینی هه‌نارده‌ی ئۆپێك و زۆربوونی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا، نرخی نه‌وت ڕووی لە بەرزبوونەوە کردبوو، بڕیاره‌ ئۆپێكیش له‌ مانگی داهاتوودا كۆببێته‌وه‌ و له‌باره‌ی بازاڕی نه‌وت بڕیاری نوێ ده‌ربكات، دوای ئەوەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ڕێکخراوەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کەمکردنەوەی ئامانجی بەرهەمهێنانی دوو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا ساڵی ٢٠٢٣.