ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بریاریدا بە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتەکەی.

عەباس عەلیاوی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق فەرمانێکی وەزاری دەرکرد و بە گوێرەی بڕیارەکەش سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتەکە دەکرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی.

بە گوێرەی بڕیارەکە، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی کە ماوەی خزمەتکردنیان لە دوو ساڵ زیاترە و لەسەر میلاکی وەزارەتی کشتوکاڵ و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانین دادەمەزرێنرێن.

لە فەرمانەکەی وەزیری کشتوکاڵ ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاری دامەزراندنەکە پێنج هەزار و 540 کەس لێی سوودمەند دەبن.

ئەوەش لەکاتێکدایە 22ی مانگی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانەش دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی کارەبا کە خزمەتیان لە دو ساڵ زیاترە.

بڕیاری بە هەمیشەیکردنی فەرمانبەرانی گرێبستی وەزارەتی کشتوکاڵ دووەم وەزارەتە کە بڕیاری بە هەمیشەیکردنی فەرمانبەرەکانی جێبەجێدەکات.

لە هەرێمی كوردستان نزیکەی 25 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەن کە تا داوای دامەزراندن دەکەن،بەڵام حكومەتی هەرێم ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەبوونی داهات دامەزراندن و بە هەمیشەیی کردنی فەرمانبەرانی راگرتووە.