ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان كاتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ فەرمانبەرانی گرێبەستی ئاشكركرد.

رۆژی یەكشەممە ئەنجوومەنی كۆمسیاران-ی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست رێگای كوردستان كەوتووە تیایدا هاتووە، "پێشکەشکردنی داواکاری لە کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی ئاب دەستپێدەکات و پڕۆسەکەش تا ١٧ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت".

راگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، "پرۆسەکە لەڕێگەی لینکی تایبەتەوە دەبێت کە لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن (www.khec.krd ) دادەنرێت و هەر پارێزگایەکیش لینکی تایبەت بە خۆی دەبێت".

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكردووە، دواتر بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی ناوەکان یەکلایی دەکرێنەوە و ئەو کەسانەشی بەنیازن داواکاری پێشکەش بکەن پێویستە (ژمارەی دەنگدەر، ژمارەی بنکەی دەنگدان، ناوی بنکەی دەنگدان)ی خۆیان بزانن کە مەرجە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی داواکارییەکە.

 

دەقی راگەیاندنی رۆژنامەوانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان: