ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوێنێ شەو ٥ی ئابی ٢٠١٨، لە قەزای سەیدسادق گەنجێكی تەمەن ١٨ساڵ بەهۆی گولـلەوە گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس گەنجەکە ناوی (ك، أ، ع) و لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٠ و دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و گولـلەی لەدەستدەرچووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەنراوەكەی پۆلیس ئەوەش هاتووە، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەڵگە و تاوان بۆ شوێنی ڕووداوەكە گەنجەكە بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە لە شاری سلێمانی كراوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.