ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، هەموو حیزبەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنن، بەڵام کەس ناوێرێت ئەوە بدرکێنێت.

رۆژی دووشەممە 6ی ئابی 2018 لەكاتی كردنەوەی تێرمیناڵی نوێی فڕۆکەخانەی سلێمانی کرایەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، "ئێمە وەکو حکومەت پابەند دەبین بە هەر یاسایەک کە پەرلەمان دەریدەکات، بۆیە ئەمە بابەتێکە پەیوەندی بە پەرلەمانەوە هەیە، حکومەت وەکو دەسەڵاتی جێبەجێکار بڕیارەکە جێبەجێ دەکەین".

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، "هەموو لایەک لەگەڵ دواخستنیەتی بەس کەس ناوێرێت بیڵێ".

تاڵەبانی باسی لەوەشكرد، "ئێمە یاسایەکمان هەیە ئەگەر دوابخرێت، دەبێت پەرلەمان هەمواری یاسایەکە بکات دوایی حکومەتیش بڕیارێک بدات، بۆیە ئەمە هێشتا لە قۆناخی باسکردن و گفتوگۆ و گوتی گوتیدایە، تاوەکو ئێستا هیچی فەرمیمان پێنەگەیشتووە".