ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پەیمانگای هونەرەجوانەكانی هەولێر ئاگاداری ئەو قوتابیانە دەكاتەوە كە داواكارییان پێشكەشی پەیمانگاكەیان كردبوو، رۆژی دووشەممە 13ی ئابی 2018 بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و چاوپێكەوتنتان سەردانی پەیمانگا بكەن.

دەقی ئاگادارییەكەی پەیمانگای هونەرەجوانەكانی هەولێر

ئاگاداری ئەو قوتابیانە دەكەینەوە كە داواكارییان پێشكەش كردبوو بەمەبەستی وەرگرتن لە پەیمانگەكان بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) لەهەرسێ بەشی (شانۆ، شێوەكاری، موزیك) رۆژی دووشەممە 13-8-2018 كاتژمێر 8:30ی بەیانی لە پەیمانگە ئامادەبن بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و چاوپێكەوتنتان.

پەیمانگەی هونەرەجوانەكانی هەولێر