ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە بریار محەمەد

بەرپرسێك لە بەرێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان باس لەوەدەكات كە، زیاتر لە هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لەلیژنەی پزیشكی دەرنەچوون و دەرگای تانەدانیتن بۆواڵاكرا

رۆژی دووشەممە 6ی ئابی 2018 هەژار بەكر بەرپرسی سەنتەری كەم ئەندامان و چاودێری كۆمەڵایەتی خێزان سەر بەرێوەبەرایەتی چاودێری كۆمەڵایەتی گەرمیان، بە (رێگای كوردستان) ی راگەیاند، " لەماوەی رابردوو 7 هەزار و 290 كەمئەندامی سنوری ئیدارەی گەرمیانمان دایە لیژنەی پزیشكی بۆئەوەی پشكنینیان بۆ بكرێت بۆزانینی رێژەی كەم ئەندامییان، بەپێی رێنمایەكانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی.

بەكر بەرپرسی سەنتەری كەم ئەندامان و چاودێری كۆمەڵایەتی راشیگەیاند، "نزیكەی مانگێك دەبێ كارەكانی ئەو لیژنەیە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان كۆتای پێهاتووە، سەرئەنجام (1098)كەسیان لە لیژنەكانی پزیشكی دەرنەچوون و واتا رێژەی كەمئەندامیان پێچەوانەوەی رێنمایەكانی وەزارەتی كارو كارو باری كۆمەڵایەتی بوو كە (888)كەسیان یەك موچەیەو (210) كەسی دووموچەیە.

هەژار بەكر ئەوەشی خستەروو، " لە ئێستادا دەرگامان واڵایە بۆئەو كەمئەندامانەی كە رەخنەیان لە بڕیاری لیژنەكە هەیە، بۆیە بۆیان هەیە تانەبدەن لە بڕیاری لیژنەكە، ئێمەش لیژنەی پزیشكی بۆ ئەم كەم ئەندامانە پێكدەهێنین بۆ دووبار پشكنینەوەیان.