ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

  

 ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ی ئاب، مووچه‌ی مانگی ئایاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت، سبەینێ رۆژی چوارشه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو دەست بە دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کرا و، سه‌ره‌تاش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ موچەکانیان وەرگرت.

خشتەی دابەشکردنی ئیەم موچەیە  لە 378 ملیار دیناره‌کەی وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتییه‌كانه‌وه‌ ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌.

هاوكات بڕی 317 ملیار دیناریش له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ده‌درێته‌ هه‌رێم بۆ ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، کە بەپێی زانیارییەکان بڕیارە بەر لە جەژن رەوانەی هەرێم بکرێت، بەمەش تەواوتی موچە خۆران موچەکانیان وەردەگرن.