ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەنجومەنی كۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیی ئاساییدا خۆیدا كاتی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان-ی دیاریكرد.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان لە ماڵپەری فەرمی خۆیی بڵاویكردۆتەوە و تیایدا هاتووە، ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆبونەوەی رۆژی 6/8/2018 بڕیاریدا كاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان(10)كاتژمێربێت.

ماڵپەری فەرمی كۆمسیۆن ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، كاتی دەنگدان لەكاتژمێر (8)ی بەیانی دەست پێدەكات و لە كاتژمێر(6)ی ئێوارە كۆتایی دێت.

katy dangdan.png