ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەرج و رێنماییەکانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزینی قوتابییانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ بڵاوکردەوە.

لە رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا هاتووە، هەر قوتابییەك کە فۆرمی وەرگرتن پێشکەشدەکات مەرج نییە وەربگیرێت، چونکە وەرگرتن بەپێی چەند بنەمایەکی زانستی دادپەروەرانەیە لەسەر بنەمای کێبڕکێی کۆنمرەیە لەنێوان خوێندکاراندا.

بەپێی مەرج و رێنماییەکان، گواستنەوەی قوتابییان لە کۆلێژی کۆنمرە نزمەکان بۆ بەرزەکان بە جۆرێک دەبێت کە قوتابی ساڵی یەکەمی بێت لە قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و یەکەمیش بێت، واتە کۆنمرەکەی ٨٠% کەمتر نەبێت لەسەر ئاستی بەشەکەی خۆی.

کلیک بکە بۆ زانینی مەرج و رێنماییەکان