ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پشتیوان سادق ، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گۆڕانکاری گەورە لە پەرتوکەکانی خوێندن لە هەموو قۆناغەکاندا ڕوویداوە.

لە كاتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی "بەڵگەنامەی پڕۆگرامی بابەتی کارامەیی و بەها کۆمەڵایەتییەکان" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمم ڕایگەیاند، گۆڕانکارییەکی گەورە لە پەرتوکەکانی خوێندن ڕوویداوە کە لە ساڵاکانی داهاتوودا لەلایەن مامۆستایاننەوە دەوترێتەوە.

پشتیوان سادق ئاماژەی بۆ ئەوشكرد، "دڵنیام لە ماوەیەکی نزیکدا پێداچوونەوەی زمانەوانی بەسەرجەم پڕۆگرامەکانی خوێندن دەکرێت".

وتیشی، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە کە وەزارەتی پەروەردە چەندین پڕۆژەی لەگەڵ ڕێکخراوە جیهانییەکان هەیە بۆئەوەی پەرە بە پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندن لە هەرێمی کوردستان بدات.